له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ

نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی گیان دایبڕیم له‌ تۆ

دووریت ئارامی گیان له‌به‌ر هه‌ڵگرتووم

له‌ دوای ئه‌و کۆچه‌ت ساتێ نه‌سره‌وتووم

له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ

نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی گیان دایبڕیم له‌ تۆ

به‌ وێنه‌ی مامز بیره‌ بیر ‌ئه‌خۆم

هه‌ر شه‌و له‌ لایه‌ک هه‌وارگیر ئه‌خۆم

له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ

نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی گیان دایبڕیم له‌ تۆ

له‌به‌ر ئه‌و کۆچه‌ت پشتم چه‌ماوه‌

وه‌ک داربی بەدەم ته‌وژمی باوه‌

له‌ گوڵ و له‌ گوڵان له‌ گوڵی گه‌نم و جۆ

نه‌ژی ئه‌و زاڵمه‌ی گیان دایبڕیم له‌ تۆ