بەخودا دڵم، دڵم پڕ لە خوێنە و
دەنگم ناگاتە، هیچ کەس
بەخودا هیچە، هیچە ژیان
بۆ ئەمنی دەردبەدەر و بێ کەس
ئەی هاوار سووتام ، ڕووخام
ئەی خودا مەرگم ، مەرگم
وەپیش مەرگت کەوێ، مەڕۆ من تەنیام
دەمەڕۆ، بەسە، هەستە چاوێکم لێکە
چۆن لەسەر کۆچی تۆ سووتام
ئەی هاوار، سووتام، ڕووخام
دەنگی ڕۆ ڕۆیە هاوار بۆتۆیە
دەردی بێ دەرمان هەر کۆچی تۆیە
چۆکم شکاوە هێزم نەماوە
بڕواناکەم من تۆم لە دەستداوە
ماڵت ئاوا بێت ماڵم وێران بێ
پەنا بۆ کوێ بەم بۆنی تۆی لێ بێ
بە گریان لایە لایەت بۆ دەکەم
و سنگم هەڵدەدڕینم، بەس مەڕۆ
مەڕۆ، تا مردن لەسەر ئیشقی تۆ دەمێنم
وەرگەڕێ ڕۆحم مردم