
نەورۆزی 2716 ی کوردی
۸۸۷ بازدیدیکشنبه ۰۱ فروردین ۱۳۹۵ - ۰۷:۴۹
این مطلب توسط کاربران طرفداری ارسال شده است و دیدگاه طرفداری نیست.
نەورۆزی 2716 ی کوردی لە ھەموو خوشکان و برایانی کوردم پیرۆز بێ. ھیوادارم ئاگری نەورۆزی داھاتوو بە سەربەستی بکەینەوە.
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز ھاتەوە *** جەژنێکی کۆنی کوردە بە خۆشی و بە ھاتەوە
چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێپەست بوو تاکو پار *** ھەر خوێنی لاوەکان بوو گوڵی ئاڵی نەوبەھار
ئەو ڕەنگە سوورە بوو کە لە ئاسۆی بڵندی کورد *** مژدەی بەیانی بۆ گەلی دوور و نزیک ئەبرد
نەورۆز بوو ئاگرێکی وەھای خستە جەرگەوە *** لاوان بە عەشق ئەچوون بە بەرەو پیری مەرگەوە
ئەوا ڕۆژھەڵات، لە بەندەنی بەرزی وڵاتەوە *** خوێنی شەھیدە ڕەنگی شەفەق شەوق ئەداتەوە
تا ئێستە ڕووی نەداوە لە تاریخی میللەتا *** قەڵغانی گوللە سنگی کچان بێ لە ھەڵمەتا
پێی ناوێ بۆ شەھیدی وەتەن شیوەن و گرین *** نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین
دیدگاهها