ڕۆژێک ئامەد بریندارە

ڕۆژێک مهاباد زامدارە

ڕۆژێک هەولێر دڵی دەشکێ و 

ڕۆژێک عەفرین پڕ ئازارە...

کەی بێت ڕۆژێک لە خەو هەستین 

بڵێن گەردوون ئێخەی کوردانی بەرداوە

خوایە خۆ تۆ ئاگاداری لە کوردستان 

جەرگی چەند دایک سووتاوە...

 

نەوژین سۆران