مینا خانم مینا دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم بمشێلە کوردە خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی دەمکەی بە خەو جێم دێڵی

عەنتیکە و زێدە جوانی وێنەی بەفری کوێستانی
شێت و دێوانەت کردووم ناسکێ ئارامی دڵانی
باڵا بەرز و چاو کاڵی کیژۆڵەی کوردستانی

نازدارەی نازەنینم مینا گیانی شیرینم
کوشتە و شێتی نیگای تۆم پێبکەنە با بتبینم
هیچی دیکەم خۆش ناوێ هەر تۆی سەرمایەی ژینم

دانلود  کامل آهنگ از لینک مستقیم کورد موزیک : kurdmusic.org